مریشک بە سەوزە

الأربعاء، 13 يونيو 2018

كه‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ 4 كه‌س:

500 گرام گۆشتی مریشك یان قه‌ل

350 گرام تێكه‌ڵه‌یه‌ك له‌ كه‌ره‌وز و فاسۆلیای سه‌وز و بیبه‌ری شیرین و سوور و زه‌رد و كه‌له‌رم و برۆكلی و گێزه‌ر.

3 دانه‌ سیر

1 دانه‌ پیاز

شێوازی ئاماده‌ كردنی:

سه‌ره‌تا ده‌توانن سه‌وزه‌كان كه‌مێك له‌ناو رۆندا نه‌رم بكه‌ن و دواتر پیازه‌كان له‌ناو تاوه‌یه‌ك بكه‌ن و له‌ناو رۆندا سووری بكه‌نه‌وه‌.
دواتر مریشكی پارچه‌ كراوه‌كه‌ی بۆ پیازه‌كه‌ زیاد بكه‌ن و له‌ناو رۆنه‌كه‌ی بكه‌ن تا سوور ده‌بێته‌وه‌.
كه‌مێك خوێ و بیبه‌ری ره‌ش و به‌ پێی ئاره‌زوو كه‌مێك لیمۆ له‌ناو بكه‌ن و تێكه‌ڵی بكه‌ن.
دواتر سه‌وزه ئاماده‌ كراوه‌كان و كوڵاوه‌كانی له‌ناو بكه‌ن و دوای كه‌مێك نه‌رم بوونی ئاماده‌ی خواردن‌ ده‌بێت.

شۆربای نیسک بەگێزەر وکەرەوز

السبت، 17 مارس 2018

شۆربای ڻیسک بە گێزەرو کەرەوز
کەرەستە کان
نیو کیلۆ نیسک
دووگێزەر
نیو کیسە شەعرییە
یەک پیاز
نیو کوپ زەیت
یەک کەوچک زەردەچەوە
چۆنێتی لێنان
پیازەک ورد دەکرێت لەگەڵ زەیتەک سوردەکرێتەوە چوار پەرداخ ئاوی تێئە کەیت
نیسکەکەئەشۆیتەوە بیکە ناوئاوەكەوە ڴێزەرو کەرەوزەکەجوآن ورد دەکەیت پاشان بیکە ناونیسکەکە زەردەچەوەو خوێ کەیتێبکە
تاجوان پێدەگات

لوقمە قازی

الجمعة، 16 مارس 2018

پئویستی یەکان
دووکووپ ئارد

یەك کوپونیوئاو

یەک کەوچکی چێشت ماست
یەک کەوچکی قاوە خەمیرەی تواوە
نیوکەوچکیچا لیمۆندۆزی
کەمێک خوێ
چۆنێتی دروستکردنی
خەمیرەکە لەدووکەوچکی چێشت ئاوودآ دەتوێنرێتەوە وبۆماوی دە دەقیقە دادەنرێت
ئاردە کەلە گەڵ خوێدا تێکەڵ دەکرێت وپاشان ئاوو خەمیرە تێکەڵ دەکرێت وپاشان ئاو خەمیرە گیراوەکەی تێکەڵ دەکرێت و بە باشی تێک دەدرێت بش ئهوەی گیراوەکە خۆی گرت دادەپۆشرێ پاشان کە سور بۆوە دەردەەێنرێ و دەخرێتە ساردەوە و پێشکەش دەکرێ تا یاگرەە ڕۆنەکەی زۆر تر سور دەبێتەوە

شۆربای گۆشت

الخميس، 15 مارس 2018



که‌ره‌سه‌کان:
2/1 کیلۆ گرام گۆشت
1 پیاز
1 ته‌ماته‌
خوێ
2/1 که‌وچکی گه‌وره‌ ڕیحانه‌ی ووشک
1 که‌وچکی گه‌وره‌ که‌ره‌
4/1 کوپ که‌ره‌وز
بیبه‌ری ڕه‌ش
ئاماده‌کردنی:
1.گۆشته‌که‌ له‌گه‌ل پیازو که‌ره‌وزه‌که‌ له‌ناو که‌ره‌که‌دا ووشک ده‌که‌ینه‌وه‌.
2.خوێ و بیبه‌ری ڕه‌ش و ته‌ماته‌و ریحانه‌ ووشکه‌که‌ی تێده‌که‌ین و باش تێکی ده‌ده‌ین.
3.ئه‌وه‌نده‌ ئاوی تێده‌که‌ین تاکو گۆشته‌که‌ ده‌كوڵێت.
4.ده‌یکه‌ینه‌ قاپێکه‌وه‌و له‌گه‌ل نان پێشکه‌شی ده‌که‌ین.

خۆشکردنی زەیتوون



بۆ ئەوانەی ئارەزوی زەیتونی سوێرکراو دەکەن دەتوانن بە ئاسانی بەم شێوەیە سوێری بکەن:

1 ـ دانه‌ ساغ‌ و ڕه‌قه‌كان هه‌ڵده‌بژێردرێن‌ و به‌ چه‌قۆ له‌سه‌رباری‌ درێژی‌ درز ده‌كرێت بێ‌ ئەوەی لێك جیابکرێنەوە.

2 ـ بۆ ماوه‌ی‌ شه‌و‌ و رۆژێك له‌ ئاودا ده‌هێڵرێته‌وه‌و پاشان ئاوه‌كه‌ی‌ ده‌گۆڕێت و (24) كاتژمێری‌ تر جێ‌ ده‌هێڵرێت.

3 ـ له‌ سه‌تڵێكدا هه‌ڵده‌گیرێت پاشان پاڵاوتنی‌ ئه‌م تێكه‌ڵه‌ی‌ ده‌كرێت به‌سه‌ردا.

4- یه‌ك په‌رداخ ڕاشی‌، ئاو، دوو كه‌وچكی‌ چێشت خوێ‌، به‌م شێوه‌یه‌ تا ئاو سه‌ر زه‌یتونه‌كان ده‌كه‌وێت.

سه‌ری‌ سەتڵەکە توند قایم ده‌كرێت‌و جێ‌ دەهێڵرێت بۆماوه‌ی‌ (40) رۆژ له‌جێیه‌كی‌ فێنكدا.

تێبینی‌: ده‌كرێت پاش پێگه‌ینی‌ زه‌یتونه‌كه‌ برێك زه‌یتی‌ زه‌یتوون بكرێته‌ ناوی.

یاپراخ بە بیبەر

الأربعاء، 14 مارس 2018


که‌ره‌سه‌کان:

4 بیبه‌ری سور
200 گرام په‌نیری شل
1 هێلکه‌
مه‌عده‌نوس یان که‌ره‌وز

چۆنێتی دروستکردنی:

1.به‌شی سه‌ره‌وه‌ی بیبه‌ره‌که‌ ده‌بڕێن به‌شێوه‌یه‌ک که‌ وه‌ک سه‌رقاپێک بێت و ناوی بیبه‌ره‌که‌ به‌ ته‌واوه‌تی ده‌رده‌هێنین.
2.په‌نیره‌که‌و هێلکه‌که‌ تێکه‌ڵ ده‌که‌ین و مه‌عده‌نوسه‌که‌ یان که‌ره‌وزه‌که‌ ورد ورد ده‌که‌ین و ده‌یکه‌ینه‌ ناوی.
3.تێکه‌ڵه‌که‌ ده‌که‌ینه‌ ناو بیبه‌ره‌که‌ و پڕی ده‌که‌ین و سه‌ری بیبه‌رکه‌ی که‌ بڕدراوه‌‌ ده‌یخه‌ینه‌وه‌ سه‌ری و پاشان ده‌یخه‌نه‌ ناو فڕن بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ک
5.له‌ فڕنه‌که‌ ده‌ریده‌هێنین و ده‌یخه‌ینه‌ سه‌ر قاپێکی تر و پێشکه‌شی ده‌که‌ین.

تێبینی:ده‌توانیت هه‌ر شتێکیتر که‌ خۆت حه‌زت لێیه‌ تێی بکه‌یت هه‌روه‌ها ده‌شتوانرێت به برنج دروست بکرێت له‌ جیاتی په‌نیر که‌ ده‌بێت ئه‌و کاته‌ برنجه‌که‌ وه‌ک که‌ره‌سه‌ی یاپراخ حازر بکه‌یت و بیکه‌یته‌ ناو بیبه‌ره‌که‌.

ماڵپەڕی خواردن Copyright © 2009 Designed by Ipietoon Blogger Template for Bie Blogger Template Vector by DaPino