خۆشکردنی زەیتوون

الخميس، 15 مارس 2018



بۆ ئەوانەی ئارەزوی زەیتونی سوێرکراو دەکەن دەتوانن بە ئاسانی بەم شێوەیە سوێری بکەن:

1 ـ دانه‌ ساغ‌ و ڕه‌قه‌كان هه‌ڵده‌بژێردرێن‌ و به‌ چه‌قۆ له‌سه‌رباری‌ درێژی‌ درز ده‌كرێت بێ‌ ئەوەی لێك جیابکرێنەوە.

2 ـ بۆ ماوه‌ی‌ شه‌و‌ و رۆژێك له‌ ئاودا ده‌هێڵرێته‌وه‌و پاشان ئاوه‌كه‌ی‌ ده‌گۆڕێت و (24) كاتژمێری‌ تر جێ‌ ده‌هێڵرێت.

3 ـ له‌ سه‌تڵێكدا هه‌ڵده‌گیرێت پاشان پاڵاوتنی‌ ئه‌م تێكه‌ڵه‌ی‌ ده‌كرێت به‌سه‌ردا.

4- یه‌ك په‌رداخ ڕاشی‌، ئاو، دوو كه‌وچكی‌ چێشت خوێ‌، به‌م شێوه‌یه‌ تا ئاو سه‌ر زه‌یتونه‌كان ده‌كه‌وێت.

سه‌ری‌ سەتڵەکە توند قایم ده‌كرێت‌و جێ‌ دەهێڵرێت بۆماوه‌ی‌ (40) رۆژ له‌جێیه‌كی‌ فێنكدا.

تێبینی‌: ده‌كرێت پاش پێگه‌ینی‌ زه‌یتونه‌كه‌ برێك زه‌یتی‌ زه‌یتوون بكرێته‌ ناوی.

0 التعليقات:

إرسال تعليق

ماڵپەڕی خواردن Copyright © 2009 Designed by Ipietoon Blogger Template for Bie Blogger Template Vector by DaPino