یاپراخ بە بیبەر

الأربعاء، 14 مارس 2018


که‌ره‌سه‌کان:

4 بیبه‌ری سور
200 گرام په‌نیری شل
1 هێلکه‌
مه‌عده‌نوس یان که‌ره‌وز

چۆنێتی دروستکردنی:

1.به‌شی سه‌ره‌وه‌ی بیبه‌ره‌که‌ ده‌بڕێن به‌شێوه‌یه‌ک که‌ وه‌ک سه‌رقاپێک بێت و ناوی بیبه‌ره‌که‌ به‌ ته‌واوه‌تی ده‌رده‌هێنین.
2.په‌نیره‌که‌و هێلکه‌که‌ تێکه‌ڵ ده‌که‌ین و مه‌عده‌نوسه‌که‌ یان که‌ره‌وزه‌که‌ ورد ورد ده‌که‌ین و ده‌یکه‌ینه‌ ناوی.
3.تێکه‌ڵه‌که‌ ده‌که‌ینه‌ ناو بیبه‌ره‌که‌ و پڕی ده‌که‌ین و سه‌ری بیبه‌رکه‌ی که‌ بڕدراوه‌‌ ده‌یخه‌ینه‌وه‌ سه‌ری و پاشان ده‌یخه‌نه‌ ناو فڕن بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ک
5.له‌ فڕنه‌که‌ ده‌ریده‌هێنین و ده‌یخه‌ینه‌ سه‌ر قاپێکی تر و پێشکه‌شی ده‌که‌ین.

تێبینی:ده‌توانیت هه‌ر شتێکیتر که‌ خۆت حه‌زت لێیه‌ تێی بکه‌یت هه‌روه‌ها ده‌شتوانرێت به برنج دروست بکرێت له‌ جیاتی په‌نیر که‌ ده‌بێت ئه‌و کاته‌ برنجه‌که‌ وه‌ک که‌ره‌سه‌ی یاپراخ حازر بکه‌یت و بیکه‌یته‌ ناو بیبه‌ره‌که‌.

0 التعليقات:

إرسال تعليق

ماڵپەڕی خواردن Copyright © 2009 Designed by Ipietoon Blogger Template for Bie Blogger Template Vector by DaPino