مریشک بە سەوزە

الأربعاء، 13 يونيو 2018

كه‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ 4 كه‌س:

500 گرام گۆشتی مریشك یان قه‌ل

350 گرام تێكه‌ڵه‌یه‌ك له‌ كه‌ره‌وز و فاسۆلیای سه‌وز و بیبه‌ری شیرین و سوور و زه‌رد و كه‌له‌رم و برۆكلی و گێزه‌ر.

3 دانه‌ سیر

1 دانه‌ پیاز

شێوازی ئاماده‌ كردنی:

سه‌ره‌تا ده‌توانن سه‌وزه‌كان كه‌مێك له‌ناو رۆندا نه‌رم بكه‌ن و دواتر پیازه‌كان له‌ناو تاوه‌یه‌ك بكه‌ن و له‌ناو رۆندا سووری بكه‌نه‌وه‌.
دواتر مریشكی پارچه‌ كراوه‌كه‌ی بۆ پیازه‌كه‌ زیاد بكه‌ن و له‌ناو رۆنه‌كه‌ی بكه‌ن تا سوور ده‌بێته‌وه‌.
كه‌مێك خوێ و بیبه‌ری ره‌ش و به‌ پێی ئاره‌زوو كه‌مێك لیمۆ له‌ناو بكه‌ن و تێكه‌ڵی بكه‌ن.
دواتر سه‌وزه ئاماده‌ كراوه‌كان و كوڵاوه‌كانی له‌ناو بكه‌ن و دوای كه‌مێك نه‌رم بوونی ئاماده‌ی خواردن‌ ده‌بێت.

0 التعليقات:

إرسال تعليق

ماڵپەڕی خواردن Copyright © 2009 Designed by Ipietoon Blogger Template for Bie Blogger Template Vector by DaPino